له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌نگی پێویستم به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام گه‌یشتمه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران كارێكی دروست نییه.
زیاتر گوتی: به باشی ده‌زانم ئێستا به‌رده‌وام نه‌بم له دووباره كاندیدكردنه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتاینا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، پاڵپشتی هه‌ر كاندیدێك ده‌كات كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن جارێكی دیكه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له وڵاته‌كه ره‌تكردووه‌ته‌وه و روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كاره‌ساته و پێویسته هه‌مووان جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازی ئابووری بكه‌نه‌وه بۆ ده‌ربازكردنی به‌ریتانیا له قه‌یران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (23ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ریشی سوناك، كه له کابینەی بۆریس جۆنسۆن وەزیری دارایی بوو، رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا کاندید دەکات، كه پێشتریش له‌به‌رانبه‌ر لیز تراسدا نه‌یتوانی بوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌و پۆسته.
رۆژی 5ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، (لیز ترەس)ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد. بەپێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات، دواتر لیز ترەس لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، دوای شه‌ش هه‌فته مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.