یانه‌ی زاخۆ به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له خولی نایابی عێراق دووچاری سێیه‌م شكست بووه‌وه.
یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ ڕایگه‌یاند: حه‌مزه هادی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی زاخۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی ئیداره‌ی یانه‌كه كرد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی په‌سند كرا.
یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ر خه‌ریكی دانوستاندنه به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه و هانده‌رانی به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز دۆڕا.
یانه‌كه ئه‌مه سێیه‌م یارییه له وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌دۆڕێ، پێشتر به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی كه‌رخ به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام و زه‌وڕا به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ دۆڕا بوو، ته‌نیا یه‌ك یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردبووه‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 3 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 15ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق دێت.