دوو تەقینەوە لە سۆماڵ 400 قوربانی لێكەوتەوە

سەرۆک کۆماری سۆماڵ رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراو لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە لە مۆگادیشۆی پایتەختی ئەو وڵاتە 100 کەس گیانیانلەدەستداوە و 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

حەسەن شێخ مەحمود سەرۆک کۆماری سۆماڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆملێلی بۆمبڕێژکراو لە مقدیشۆی پایتەختی ئەو وڵاتە 100 کەس گیانیانلەدەستداوە و 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شایەتحاڵانی رووداوەکە بە میدیاکانیان راگەیاندووە، یەکەم ئۆتۆمێل کە تەقیوەتەوە پاسێکی هاتووچۆی گشتی بووە و دووەمیشیان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە و لەبەردەم رێستۆرانتێکی قەرەباڵغدا تەقیوەتەوە.

هاوکات نەخۆشخانەکانی مۆگادیشۆ بانگەوازی بەپەلەیان بڵاو کردەوە داوایان لە هاووڵاتییان کرد خوێن بۆ بریندارانی تەقینەوەکان ببەخشن.

لای خۆیەوە حكومەتی سۆماڵ “بزوتنەوەی گەنجان”ی بە ئەنجامدانی تەقینەوەكان تۆمەتبار كردووە و تاوەكو ئێستاش ئەو بزوتنەوەیە بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە.

پەیوەندیدار