كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ دابارینی تاوە بارانی کەمی پچرپچر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێ، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێ ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لە کاتەکانی بەیانی دا .
پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی





