وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌دروستبونی لافاو و كۆبونه‌وه‌ی ئاو، پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆ به‌درێژایی هه‌زار و 200 مه‌تر له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك سایلۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كۆبونه‌وه‌ی ئاوی باران و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو له شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندوقی شه‌قامی 30 مه‌تری بۆ 60 مه‌تری به بڕی نزیكه‌ی دو ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌و پرۆژه‌یه، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی ده‌كات و ئێستاش به‌شێكی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری ته‌واو كراوه و كاری به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له شه‌قامی 30 مه‌تری ته‌واو ده‌كرێت”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌م پرۆژه‌یه پێكهاتوه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندوقی به درێژایی هه‌زار و 200 مه‌تر له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك سایلۆ درێژده‌بێته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ته‌واوبوی كۆی به‌شه‌كانی پرۆژه‌كه، گرفتی كۆبونه‌وه‌ی ئاوی باران له شه‌قامی 30 مه‌تری نامێنێت و گوشاریش له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆی سنوره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، هاوكات سیستمی ئاوه‌ڕۆی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر له‌م زۆنه‌دا پێشوه‌چونێكی زۆر باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، جگه له‌م پرۆژه‌یه ئێستا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.