ئیسماعیل قائانی هۆشداری لە هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەدات


ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس ئاشكرای كردووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هۆشداری داوەتە بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان، لە هێرشی زەمینی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان.
ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، قائانی رۆژی دووشەممە بە سەردانێكی رانەگەیەندراو كە 2 رۆژی پێچووە گەیشتووەتە بەغدا، لە سەردانەكەیدا هۆشداری داوەتە بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان.
ئەوەش هاتووە، لە هۆشدارییەكەی فەرماندەی فەیلەقی قودسدا هاتووە، ئەگەر سوپای عیراق سنورەكانی نێوان عیراق – ئێران كۆنترۆڵ نەكات، ئەوا هێرشی زەمینی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیاریەكانی ئەسۆشیەتید پرێس، ئێران بانگەشەی ئەوە دەكات كە گروپە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كە لە خاكی هەرێمی كوردستاندان، ناڕەزایەتییەكانی دژ بە حكومەت لە ئێران هان دەدەن و چەك بە قاچاخ دەبەنە ناو ئەو وڵاتە، بەڵام بەڵگەیان لەسەر ئەو تۆمەتانە نەخستووەتەڕوو، بەرپرسانی عیراقیش ئاماژە بەوە دەدەن كە هیچ بەڵگەیەك نابینن بۆ پشتگیریكردن لە تۆمەتەكانی ئێران دژی گروپە كوردییەكان.

پەیوەندیدار