بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێز مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی یەکێتی دەکەین، یەکێتی لە مێژووی دامەزراندنییەوە ڕۆلێکی کاریگەرانەی هەبووە لە هەڵگیرسانی شۆڕش و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئومێدەوارین ئەم یادە مێژووییە دەرفەتێکی دیکە بێت بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و پەرەپێدانی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان.
ئەم یادە بە ڕەوشێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، هەرێمی کوردستان لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی گەورە و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستی سیاسی و بە دەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە دایە.
هەر لەو بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
1ی حوزەیرانی 2026




