وەزارەتی تەندروستی لەبارەی رێكارەكانی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان، لە ئەمڕۆوە داوای کارتی ڤاکسین لە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی ناکرێت.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە و تێیدا ھاتووە، لەپێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیان بڕیاردراوە بەوەی، لە رۆژی ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە لە فڕۆکەخانە و دەروازەکانی ھەرێم داوای کارتی ڤاکسین لە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی نەکرێت.

ھەروەھا بڕیاردراوە بەکارھێنانی ماسک لە گشت شوێنە گشتییەکان (داخراو و کراوە) وەک شوێنەکانی ئاینی، چێشتخانەکان و ھۆڵی بۆنەکان بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بێت جگە لە دامەزراوە تەندروستییەکان، جەختیش دەکاتەوە لە گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

پەیوەندیدار