پارتی و یه‌كێتی دو وه‌زاره‌تی دیكه‌یان له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرت

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نزار ئامێدی له‌ پشكی یه‌كێتی و به‌نگین رێكانی له‌ پشكی پارتی وه‌ك وه‌زیری نوێی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی متمانه‌یان پێبه‌خشرا.

رۆژی شەممە 3-12-2022 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و یەکێک لە بڕگەی کۆبوونەوەکەش متمانەدان بوو بە هەریەک لە بەنگین رێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگە. بەو جۆرەش ژمارەی وەزیرە کوردەکان لە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانیدا دەبێتە چوار وەزیر.

پەیوەندیدار