پەرلەمانتارانی نەمسا دۆسیەی زیندانیانی سیاسی ئێران لەئەستۆ دەگرن

سەرجەم پەرلەمانتارانی نەمسا دۆسیەی زیندانیانی سیاسی ئێران لەئەستۆ دەگرن، کۆماری و دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاش داوادەکەن فشارەکانی سەر ئێران زیادبکرێن.

لە ھەنگاوێکی مێژوویدا سەرجەم پەرلەمانتارانی نەمسا کە ژمارەیان ١٨٣ پەرلەمانتارە بڕیاریاندا دۆسیەی ١٨٣ زیندانی سیاسی لە ئێران لەئەستۆ بگرن.

ھاوکات ژمارەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا کە بەشداری ھەڵمەتی لەئەستۆگرتنی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی ئێرانیان کردووە بۆ ١٢٠ پەرلەمانتار بەرزبووەتەوە.

پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، لە رێگەی فشاری سیاسی و ناردنی نامە بۆ باڵیۆزی ئێران و ئەنجامدان چاوپێکەوتن لەگەڵ راگەیاندنەکان ھەوڵدەدەن رێگری بکەن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی ئێران.
لەلایەکی ترەوە، ژمارەیەک سیناتۆری کۆماری و دیموکراتی ئەمریکا ئیدانەی سەرکوتکارییەکانی دەسەڵاتی ئێران دەکەن و جەختدەکەنەوە لەسەر چڕکردنەوەی فشارەکان لەسەر دەسەڵات و گرتنەبەری ھەموو میکانیزمەکان بۆ پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران.

تیم کین سیناتۆری دیموکراتەکان راگەیاند، دوای دەرکردنی تاران لە لیژنەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستە بیر لە ستراتیژ و رێگەی نوێ بکەنەوە بۆ خستنەڕووی رادەی خراپی رەفتارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و ھەموو فشارێک دەکەن بۆ راگرتنی ئەو رافتارانە.

پەیوەندیدار