كەشناسی: بارانبارین و به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمەباران بەردەوامی دەبێت له‌گه‌ڵ بارستە هەوایەکی سارد و سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش  ئاسمان هەوری دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری نمە بارانی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان لەگەڵ دروستبونی تەم لە هەندێ ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمەباران بەردەوامی دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە ئاستی دابارینی زیاترە لەگەڵ بەفربارین لەسەر لوتکەی زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد، شەپۆڵێکی بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانی شەو درەنگ بەفر بارینی پچڕ پچڕ دەبێت.

به‌پێی كه‌شناسی، خێرایی با  لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 –  20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پلەکانی گەرما / نزم دەبیتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئاسمان هەوری دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری نمە بارانی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاستی دابارین زیاترە، لە ئێوارەی رۆژی دوشەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئەگەری دروستبونی تەم لە سەر بەشێک لە ناوچەکان هەیە پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە ئەمڕۆ، خێرای با /  لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 –  15 )  كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر   :  11 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8  پلەی سیلیزی

دهۆک   :  11 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ   :  11 پلەی سیلیزی

سۆران  :  8 پلەی سیلیزی

گەرمیان:  15 پلەی سیلیزی

A: ZOZK

پەیوەندیدار