دروستكردنی پەیوەندییەكو پاراستنی بۆ ماوەیەكی درێژ پێویستی بەبوونی رێزە لەنێوان ژنو مێرددا. یەكێكە لەگرنگترین هۆیەكانی پاراستنی ئەم پەیوەندییە.
دەبێت ژنو مێرد بە رێزەوە ڕەفتار لەگەڵ یەكتردا بكەنو پەیوەندی بەرێزانە بنەمای پاراستنی ژیانە، بەڵام پاراستنی ئەم رێزەش ئاوا ئاسان نییە، لێرەدا ئاماژە بەچەند خاڵێك دەدەین بۆ پاراستنی ڕێز لەنێوان ژنو مێردا:
1- ببە بەگوێگرێك بۆ ئەو.
یەكێك لەسادەترین ئەو كارانە كە بۆ پاراستنی رێز دەتوانیت ئەنجامی بدەیت ببە بەگوێگری. كاتێ هاوسەرەكەت دەیەوێت ڕووداوێكت بۆ باس بكات هەموو كارێك وەلا بنێو گوێ لەقسەكانی بگرە.
2-هەستەكانی هاوسەرەكەت بەنادیدە نەگریت.
ئەگەر هەستەكانی هاوسەرەكەت بەبێ نرخ تەماش بكەیتو وا هەست بكات بەنادیدە دەیگریت، دڵنیا بە لەوە ئەویش دوای ماوەیەك هەمان ڕەفتار بەرامبەرت دەكات. لەڕاستیدا ئەو پێویستی بەتۆیە كە لێی تێبگەیتو بەبێ ئەوەی بڕیار بدەیت.
3-بایەخ بە پێویستییەكانی ئەو بدە.
بەهەمان شێوە چاوەڕێ دەكەیت كە هاوبەشی ژیانت گرنگی بەپێویستیەكانی تۆ بدات، هەروەها تۆش دەبێت خواستەكانی ئەو لەئەولەویەتدا دابنێیت. ئەگەر خۆپەرست بیتو بەرامبەرەكەت هەست بە بێ نرخی بكات ئەوا ئەم بابەتە بەپێی تێپەڕینی كات كاریگەری ئەرێنی لەسەرو رێزو پەیوەندیتان دروست دەكات.
4-ڕەخەكانت بە ئاگاییەوە بخەرەڕوو
كاتێك كە ناڕازیت لەسەر بابەتێك لەگەڵ هاوسەركەت ئەوا بە دەنگێكی مام ناوەند بۆچوونی خۆت بەئەو بڵێ، هەروەها رێگە بەئەو بدە تا بۆچونی خۆیت پێ بڵێ.
5- دەرفەتی بدەرێ با بەتەنیا بێ.
ئەگەر تۆ دەرفەتت دا بە هاوبەشی ژیانت ئەو هیچكات لەئەو ڕستەی (بەتەنیای جێمبهێڵە) نابیستیت.
6-نیگەرانییەكانت بەئەو بڵێ نەك بە كەسانی تر.
لەجیاتی ئەوەی نیگەرانییەكانت بە هاوڕییو دەروبەرت بڵێی ڕاستەوخۆ بەهاوسەرەكەت بڵێ ئەمەش بەو مانایە دێت كە تۆ ڕێز بۆ ئەو دادەنێیت.
7- ڕێز لە (نەخێر) ەكانی ئەو بگرە.
ئەگەر داوای شتێكت لەهاوبەشی ژیانت كردو ئەو نەخێری وت. ئەوا ڕێزی بۆ دابنێو زۆری لێمەكە.
8-پابەندی بڕیارەكانت بە.
یەكێك لەنیشانەكان كە دەریدەخات تۆ نرخ بۆ هاوسەرەكەت دادەنێیت ئەوەیە كە پابەندی بڕیارەكانت بیت.
س: بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان
ئێستانیوز: بێستون لەتیف