بەیاننامەی کەمپینی (هانا) بۆ پشتیوانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان

ئێستانیوز

هاوڵاتیانی بەرێز

وەک دەزانن بەهۆکاری بومەلەرزەکەی 6/ 2/ 2023 لە باکورو ڕۆژاوای کوردستان هەزاران کەس لەڕۆڵەکانی گەلەکەمان گیانیان لەدەستداوەو خەڵکێکی زۆریش بریندارو کارەساتبارو بێ ماڵ و حاڵ بوون، لەم کاتەدا لەلایەک بەهۆی سەرماوسۆڵەی زۆرەوە ئەو خەڵکە بێدەرەتانە بێ پۆشاک و سوتەمەنی و خێمەو داوو دەرمانن، لەلایەکی تر قەبارەی زیانەکان زۆر گەورەو فراوانە پێویستیان بەکۆمەک و پشتیوانی ناوخۆیی و جیهانی هەیە.

لەو ڕوانگەیەوە ئێمە لەکەمپینی (هانا) وەک ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی خۆمان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین لەناوخۆو دەرەوەی کوردستان بەشداری هەڵمەتی کۆمەک کۆکردنەوە بکەن و بەهەرشێوازێک بۆیان دەکرێت و دەلوێت قۆڵی مەردانەی لێ هەڵبماڵن و درێغی نەکەن هەتا بەهیمەتی هەمووان بتوانین لەئازارو مەینەتیەکانی ئەو خەڵکە لێقەوماوانە کەم بکەینەوە، با هەموومان بەشداری ئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە
بکەین.

هاوکاریەکانتان لە خەم و مەینەتیەکانیان کەم ئەکاتەوە

  • تێبینی: شوێنی وەرگرتنی کۆمەک / کارگەی جگەرەی سلێمانی تەنیشت پارکی نالی
    کات 9ی بەیانی تا 5 ی عەسر
    کەمپینی هانا
    7/2/2023

پەیوەندیدار