پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لەشاری سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەداخەوە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بەشێوەیەكی فراوان بەبێ هۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە كارەساتی دروستكردوە لەم وڵاتەدا.
ئاماژەشیكردوە، چەند ساڵە هاوار دەكەین دەڵێین تكایە لە خۆتانەوە دەرمان مەدەن بە منداڵەكانتان، بەڵام گوێمان بۆ ناگیرێت و بە قسەمان ناكرێت، بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریاوە بەشێك لە پشكنینەكان هەڵە دەردەچن، بەشێك لە منداڵەكان وەڵامیان بۆ كۆمەڵێك دژە بەكتریا نیە.
پشدەر عەبدوڵڵا تكاشیكردوە، جگە لە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، منداڵ بۆ چارەسەر نەبەنە هیچ شوێنێكی تر.