جارێكی دیكە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق دواخرا

وەزارتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،”15 مانگمان پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی”.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە نوسراوێكی فەڕمیدا كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە, ئاماژەی بەوەكردووە،”(15) مانگی پێویستە بۆ تەواوكردنی پڕۆسە هونەریەكانی تایبەت بەجێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان”.

بەگوێرەی نوسراوەكە، وەزارەتی پلاندانان پێویستی بە (8)مانگە بۆ ئامادەكردنی ژێرخانی سەرژمێری, (7) مانگی تریشی پێویستە بۆ جیاكردنەوە و ژمارەلێدان و سەرژمێری ئەزموونیی و ڕاهێنانی ژمێریاران.

پێشبینی دەكرێت تەواوی ئەو پرۆسەیە لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوودا تەواوببێت، بەمەرجی پەسەندكردنی بودجە و دابینكردنی دارایی پێویست.

بەگوێرەی ڕاسپاردەكانی سودانی، بڕیاربوو لە كۆتایی ئەمساڵدا پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق ئەنجامبدرێت و بڕی (350)ملیار دیناریشی لەپڕۆژە یاسای بودجەدا بۆ تەرخانكراوە.

پەیوەندیدار