ئەحمەد تورک: ئێمە خۆمان ڕادەستی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناکەن كە دەیانەوێت بە زیندانیكردن بمان ترسێنێت

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە شاری غازی عەنتاب رایگەیاند، دەسەڵاتی سیاسی تورکیا دەیەوێت بە زیندانیکردن کورد بترسێنێت.

ئەحمەد تورک لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، ئەوان خۆیان ڕادەستی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناکەن و تا کۆتایی شەڕ دەکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوڵتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین ھاوڕێی دیکە لە زیندانەکاندان، ھەموو ئەوانە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن.

دەشڵێت: دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات، بەڵام تورکەکان دەڵێن: پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی لە دەسەڵات دووردەخەنەوە و دەست بە پڕۆسەی دیموکراسی دەکەن.

پەیوەندیدار