هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا چوووە قۆناغی دووەمەوە، چونكە هیچ بەربژێرێك نەیتوانی 50+1 بەدەست بهێنێت، بۆیە لە دوای 15 رۆژی تر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی بڵاو كراوەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، 49%ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، بەمەش نەیتوانیوە لە گەڕی یەكەم سەركەوتوو بێت. كەمال كلیچدارئۆغڵوش، دەنگەكانی 45%ە، ئەویش بەهەمان شێوە نەیتوانیوە لەگەڕی یەكەم سەركەوتوو بێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هاوپەیمانیی كۆماریی لەنێوان (ئاكەپە و مەهەپە)، توانیویانە زۆرینەی پەرلەمان ببەن و 324 كورسی پەرلەمانیان بردووەتەوە لە كۆی 600 كورسی.
بەڵام ئەوەی بووەتە مایەی نیگەرانیی بۆ ئاكەپە، دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بۆ 35%، ئەگەر دەنگی مەهەپەی هاوپەیمانیی نەبێت كە 10%ی دەنگەكانە، نەیدەتوانی زۆرینەی پەرلەمان بباتەوە.
هەروەها ئاكەپە و ئەردۆغان، لە چوار گەورە شاری توركیا دۆڕاون، ئەوانیش (ئیستانبۆڵ، ئەنكەرا، ئامەد، ئیزمیر)، بۆیە عەبدولقادر سەلڤی دەڵێت: ”ئەمە بۆ ئاكەپە جێگەی نیگەرانە و دەبێت بەجوانی هەڵوەستەی لەسەر بكرێت“.