تورکیا داواکاری کۆمپانیای”سۆمۆ” بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم رەتکرده‌وه‌

پسپۆرێکی عێراقی بواری نەوت داوا دەکات حکومەتی عێراق دەروازەیەکی تر بدۆزێتەوە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم کە رۆژانە زەرەرێکی زۆر لە عێراق بەهۆی نەفرۆشتنیەوە دەکەوێت.

بەهجەت ئەحمەد پسپۆری بواری نەوت بە ماڵپەڕی ( بەغداد ئەلیومی) راگەیاندووە” کۆمپانیای بوتاشی تورکی داواکاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان رەتکردۆتەوە، ئەوەش بە پاساوی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتدا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌” پێویستە لەسەر وەزارەتی نەوتی عێراق جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ سودوەرگرتن لە نەوتی ھەرێم، چونکە راگرتنی ھەناردەکە زیانی ٤٠ ملیۆن دۆلاری رۆژانەی لێکەوتووەتەوە”.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیا ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی رۆژی ١٣ی مانگ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا تورکیا وەڵامی ئەو داوایەی عێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەداوەتەوە.

پەیوەندیدار