ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لیژنەكەیان گەیشتوون بە كۆتایی نوسینی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕژە یاسای بودجە و ئەوەی ماوتەوە پشكی هەرێمە و بڕیارە ئەمڕۆ ئەویش تەواو بكەن.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حكومەتی عێراقی ڕایگەیاند، لیژنەکەیان ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر زۆرینەی بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە، ئەمڕۆش ماددەکانی پەیوەست بە پشکی ھەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.
دەشڵێت: دوای یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێم و ھەمواری چەند بڕگە و ماددەیەکی دیکە، لەکۆتایی ئەم ھەفتەیەدا پڕۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان ئامادە دەبێت و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
شەوی رابردوو لیژنەی دارایی دەنگیدا لەسەر چەند ماددەیەکی بودجە کە پەیوەستن بە دانانی باج لەسەر بەرھەمەکانی نەوت، بەنزین و گاز لەگەڵ دانانی باج لەسەر ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن.
ڕۆژی ٢٠ی مانگ، موحسین مهندهلاوی، جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند، بودجهی گشتی عێراق له كۆبوونهوهی ڕۆژی ٢٢ی مانگ پهسهند دهكرێت، بەڵام تائێستا دیارنییە پڕۆژە یاساکە کەی پەسەند دەکرێت.