سەرۆكی یانەی ریال مەدرید : ئەم هاوینە زۆرترین پارە لە گواستنەوەی یاریزانان سەرفدەكەین

پێرێز بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانی نوێ لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بەمەبەستی گۆڕانکاری کردن لە پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپیکردووە.

بەرنامەکە ئاشكرایکردووە، سەرۆکی یانەی شاهانە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بەمەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ چەندین ئەستێرە و گواستنەوەیان بۆ ریزەکانی یانەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕانکاری کردن لە پێکهاتەی یانەی ریاڵ مەدرید لە بەشێکی زۆری هێڵەکانی یاریگادا دەبێت بەشێوەیەک کە هێرشبەر و ناوەراست و بەرگریکار دەبن.

ئاشكرایکردووە، بە دڵنیاییەوە سەرۆکی یانەی شاهانە هەوڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک دەدات لەسەر داواکاری راهێنەری یانەکەی تا بتوانن سەرکەوتوو بن لە گەڕانەوە بۆ بردنەوەی نازناوە گەورەکان لە وەرزی داهاتوودا.

پەیوەندیدار