رووفاتی ٣٩ ھاووڵاتی شنگال کە قوربانی دەستی داعشبوون لە بەغدادەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ شنگال و بە مەڕاسیمێک لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازییان لێدەکرێت و بەخاکدەسپێردرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی لە بەغداد پشکنینی DNAبۆ ئەو ٣٩ رووفاتە کراوە و ناسراونەتەوە، ئەمڕۆ دەگەڕێنرێتەوە بۆ شنگال.
وتیشی، ئەو کەسانە دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی سنوی شنگال بوون و دوای رادەستکردنیان بەکەسوکاریان، لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.