مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی خێمەی هیوای مانگرتوانی گوندی تۆبزاوە دەکات

رۆژی سێ شەممە 11/7/2023 وەفدێکی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان. بەمەستی دەربرینی پشتگیری لە مانگرتوانی کورد و تورکمانی گوندی تۆبزاوە خێمەی هیوایان لە باشوری کەرکوک بەسەر کردەوە و لە لێدوانێكی دا هیوا سەید سلیم بەناوی مەکتەبی سیاسی پشتگیری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی بۆ مانگرتوانی گوندی تۆبزاوە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند ئەم کارە كارێكی مەدەنیانەیە و داواکاریەکانتان زۆر ڕەوایە بۆیە دەبێت حکومەتی عیراق رێز لە داواکاریە کەتان بگرێت و هەر وەک بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی سەرۆک کۆمار و وەزیر و ئەندامانی پەرلەمانی عیراق کە بەدوای داواکاریەکانی ئەم خەڵكەوە بێن، شایەنی باسە هاوشان لەگەل. وەفدی مەکتەبی سیاسی بەرپرس و ئەندامانی هەردوو لقی کەرکوک و گەرمیانی حزب. ئامادەی سەردانە کە بوون.

پەیوەندیدار