گۆگڵ لە ڕێگای بەرنامەیەكەوە پزیشك بۆ بەكارهێنەرانی دابین دەكات

كۆمپانیای گوگڵ لە ڕێگەی زیرەكی دەستكردەوە بەرنامەیەكی نوێ بەناوی پزیشك گوگڵ پەرەپێدەدات كە پزیشك بۆ بەكارهێنەرانی دابین دەكات كە وەڵامی پرسیارەكانیان دەداتەوە سەبارەت بەو نەخۆشیانەی كە هەیانە.

هاوكات پزیشك گوگڵی نوێ وەڵامی وردتر لە بەرنامەكانی تر دەداتەوە و ئەدای كاركردنی بەتەواوی هاوشێوەی پزیشكی مرۆڤ دەبێت و توێژەرانی كۆمپانیاكە لە توێژینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری زانستی نەیچەدا بڵاویانكردۆتەوە ڕایانگەیاندووە: كە خزمەتگوزارییە نوێیەكە سیستەمێكی هاوشێوەی سیستەمی بەناوبانگی چات جی بی تی بەكاردەهێنێت و وردی وەڵامەكانی لەسەدا 92 بووە.

لەلایەكی ترەوە ئەو وەڵامانەی لە كۆی 80 پرسیار كە لەلایەن پزیشك گوگڵەوە پێشكەش كرابوون هاوشێوەی ئەو وەڵامانە بوون كە لەلایەن 9 پزیشكی ئەمریكی و بەڕیتانی و هیندیەوە پێشكەش بە هەمان ئەو نەخۆشانە كرابوو.

لای خۆیانەوە توێژەرانی گوگڵ دەڵێن: ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە مەترسی لەسەر كاری پزیشكی گشتی دروست ناكات و دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بەكاربهێندرێت كە خەڵك لە هێڵی گەرمی خزمەتگوزاری تەندروستیدا دەیكەن.

پەیوەندیدار