بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەكەینو هیوادارین ئەم یادە دەرفەتێک بێ بۆ گەشەپێدانی خەبات لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکان و وەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.
یادی 47 ساڵەی دامەزرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کاتێک دایە، لە سۆنگەی فراوانبوونی مەودای لێکترازانی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، هەرێمی کوردستان بە ڕەوشێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، بۆ تێپهڕاندنی ئهم ڕەوشە ناهەموارە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان، یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی کوردستانی و بە دەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و دیموکرسی بە پێویستیی قۆناخەکە دەزانین.
هەر لەو بۆنەیەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانو پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی ئابی 2023