دادگای ئەمریكا سزای چوار ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سەپاند بەسەر كۆتا پۆلیسی تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی جۆرج فلۆید لە ساڵی 2020دا.ئەو پۆلیسەی سزادرا ناوی “تۆ ساو”ە و تۆمەتی هاوكاریكردن لە كوشتنی فلۆیدی درابوویە پاڵ، بەرلەوەی سزای بەسەردا بسەپێنرێت.فلۆید، پیاوێكی ڕەشپێستی (46 ساڵ) بوو، لە 25ی ئایاری 2020، دوای نۆ خولەك لە دەستگیر كردنی لەلایەن نۆ پۆلیس و ئەشكەنجەدانی لەژێر دەستی پۆلیسەكاندا گیانی لەدەستدا.تاو لەگەڵ هاوڕێ ئەفسەرەكانی بەشداربوون لە دەستگیركردنی فلۆید بە تۆمەتی بەكارهێنانی پارەیەكی ساختەی 20 دۆلاری بۆ كڕینی جگەرە لە دوكانێكدا، پێشتریش لەسەر دۆسیەكە سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ئەوەی بە تاوانی پێشێلكردنی مافە مەدەنییەكانی فلۆید سزادرا.تاو چوارەم و كۆتا پۆلیسە كە بە تاوانی كوشتنەكە سزای بەسەردا سەپێنرا، پێش سێ كەسی دیكە بە ناوەكانی ئەلێكساندەر كوێنگ و تۆماس لەین و دێریك شۆڤین كە بە جیا دادگایی كراون و هەریەكەیان سزای جیاوازیان هەبووە.بەپێی ئامارەكانی هیومان ڕایتس وۆچ، پۆلیسی ئەمریكا لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا نزیكەی 600 كەسی لە پشكنینی هاتوچۆدا كوشتووە.