دكتۆره سڤیتلانا كالینیشینكۆ پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره ڕژێنه‌كان ئاشكرای كردوه توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره له وه‌رزی هاویندا دۆخی ته‌ندروستیان خراپتر ده‌بێت، هاوكات مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له وه‌رزی هاویندا به هه‌مان شێوه زۆر ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی له‌ش و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر و زۆر خواردنی میوه‌ی شیرین و پڕ له كاربۆهیدرات، هه‌موو ئه‌مانه ئاستی گلوكۆز له خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی و مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر تیشكی خۆردا له وه‌رزی هاویندا، توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م توشی كه‌سانی لاواز و قه‌ڵه‌ویش ده‌بێت له هه‌مان كاتدا.
دكتۆره سڤیتلانا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كاربۆهیدراتی سادده و شه‌كر له پێكهاته‌یاندا هه‌یه، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پڕ له شه‌كر كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له وه‌رزی هاویندا.
چیا جەمال