وەزارەتی پلاندانانی عێراق : زیاتر لە یەك ملیۆن منداڵ لە مافەكانیان بێبەشكراون

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندوە، منداڵانی عێراق وەك منداڵانی هاوتەمەنەكانیان لە وڵاتانی جیهان، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین و چێژ لە كەشوهەوای یاریكردن و پەروەردە وەربگرن لەبری ئەوەی لە بازاڕدا كاربكەن بەتایبەتی لە توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگادا.

ئاماژەی بەوەكردوە، هەرچەندە ڕێژەی ئەو منداڵانەی كار دەكەن لە عێراقدا دەگاتە 7%، بەڵام ئەو ئامارە بەكەم دادەنرێت، ئەوەش بەو مانایەیە كە ملیۆنێك و 100 هەزار منداڵ لە مافەكانیان زەوت بێبەشكراون.

ئەلهنداوی بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی روونیكردۆتەوە، منداڵان بەدەست جیاكاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و كات بەسەربردن، بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەكان و پاراستنیان بەرپرسیارێتی هەم دەوڵەت و هەم كۆمەڵگایە.

پەیوەندیدار