سکرتيری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای knk دەکا

بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە هاوسەرۆک و جێگری هاوسەرۆکی knk دەکات. پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٠ ئابی ٢٠٢٣ بەڵێن عەبدولڵا بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان knk و حاکم فاروق جەمیل جێگری هاوسەرۆک و شاندی یاوەریان. رەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و رۆڵی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەبارەت بە پاراستنی یەکڕیزی لایەنە کوردستانیەکان تەورەی سەرەکی دیدارەکە بوون.

لە دیدارەی زەحمەتکێشان و کەنەکە بەڵێن عەبدولڵا جەغتی کردەوە کە دەبيت کۆنگرەی نەتەوەیی رۆڵی کۆکرەوە ببینێت و سەبارەت بە کێشەی نێوان لایەنەکان بێلایەنانەهەڵويست دەربڕێت

لەلایەن خۆیەوە زەینەب موراد سوپاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد سەبارەت بە رۆڵیان لە سەرخستنی کۆنفراسی لۆزان.

پەیوەندیدار