وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مانگی ڕابردوو بە بەهای یەك ملیار و 330 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

رۆژی چوارشەممە 23_ی ئاب_ی 2023 ، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی تەموزی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە تێکڕای هەر بەرمیلێك بە 78.003 دۆلار فرۆشراوە و کۆی گشتی داهاتەکەشی یەك ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار دۆلار بووە.

هه‌روه‌ها ئەوەشی خستەڕوو ،کە 40 کۆمپانیای جیهانیی نەوتەکەی عێراقیان کڕیوە.

پەیوەندیدار