هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بەدەستهێنا

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگی بەدەستهێنا کە لەلایەن ڕابیتەی یاریزانە پیشەگەرەکانەوە دەبەخشرێت.

ڕابیتەکە لە ئاهەنگی ساڵانەی خۆی کە لە پایتەختی بەریتانیا لە لەندەن بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند کە هالاند ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە دوای ئەوەی ڕکابەریەکەی لە کیڤن دی برۆین و بوکایۆ ساکا وهاری کەین و ڕۆدری بردەوە.

لەهەمان کاتدا بوکایۆ ساکای ئەستێرەی لاوی یانەی ئارسیناڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پریمەرلیگی پێبەخشرا و توانی ڕکابەریەکە لە هالاند بباتەوە.

هالاند وەرزی ڕابردوو سەرکەوتوو بوو لەسەرکردایەتی کردنی مانچستەرسیتی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکانی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ.

هەروەها هالاند بەتۆمارکردنی 36 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ و بووە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردن لە یەک وەرزی مێژووی خولەکەدا.

پەیوەندیدار