شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 6ی 9ی 2023 شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و لە لایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزب و بەشێک لە هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیکران، شاندی میوان پێکهاتبوون لە ئەبو سابر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاندێکی یاوەری.

لە دانیشتنێکدا ڕەوشی سیاسی کوردستان بەگشتی و ناوچەکە قسەو باسی لە بارەوە کرا، هەروەک مەترسی و پیلانە نێودەوڵەتیەکان دژ بە قەوارەی هەرێم و پارچەکانی دیکە خرایە ڕوو.

لای خۆیەوە بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دید و تێڕوانینی حزبی لەبارەی کێشەو گرفتەکان خستەڕوو ئاماژەی بەوەکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاری و مەترسیەکان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لایەنە سیاسیە کوردییەکان پێویستیان بە یەک گوتاری و یەک ڕیزیی نیشتیمانی هەیە.

لە کۆتایشدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا کرایەوە.

پەیوەندیدار