ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دیوارێکی کۆنکرێتی لەسەر سنوور لەگەڵ سوریا دروستبكات بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووری نێوان هەردوو وڵات.
لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محمد شیاع سودانی بڕیاردرا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 15 ملیار و 140 ملیۆن و 400 هەزار لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دروستکردنی دیوارێکی کۆنکریتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا بەدرێژی 50 کیلۆمەتر.
ئەو ناوچەیەی دیوارە کۆنکرێتیەکەی لێ دروستدەکرێت، دەکەوێتە سنووری ناوچەی شەشی پاسەوانی سنوور، لە ناوچەی شەرجی الراوی، کە دەبێتە درێژەپێدەری ئەو دیوارەی پێشوتر دروستکراوە.