ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار و چاکسازی لە ئابووری عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانە، مامهڵهی سهرجهم گرێبهسته كارپێكراوه ناوخۆییهكانی عێراق به دیناری عێراقی، تهنیا ئهو گرێبهسته بیانییانه نهبن، كه به رێككهوتنی عێراق و لایهنی بیانی دهكرێن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسای خۆیدا، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بکرێنە بە دینار، جگە لەو گرێبەستانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوو کراوە بە دۆلار.
ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەو.