پەرلەمانی تورکیا پڕۆژە یاسای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنورەکانی پەسەند کرد، هەریەکە لە دەبەپە و هەدەپ دەنگدانیان بە پڕۆژەکە ڕەتکردەوە و هاوسەرۆکی دەبەپەش دەڵێت: ئەو کارە دوژمنایەتی کوردە و کێشەی کورد تەنها بە گفتوگۆ و ئاشتی چارەسەر دەکرێت.
لە کۆبونەوەی پەرلەمانی تورکیادا بە زۆرینەی دەنگ، داواکاری سەرۆک کۆمار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سووریا بۆ دوو ساڵی دیکە، پەسەند کرا.
پێش ئەو کۆبونەوەیەش پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل- هەدەپ ، پێشنیازی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایانا ڕەتدەکەنەوە و ئەوکارەشیان بەدرێژکردنەوەی ماوەی شەڕ ناوبرد.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە زاری ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکى دەبەپە بڵاویکردەوە: ئەو کارەی تورکیا دەستوەردانە لە ژیانی کوردان و یاداشتەکەش دژی زمان و کلتور و بونی کوردە.