سەرۆکی رووسیا رایگەیاند ئەمریکا بەرپرسیارە لە ناهەمواری بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆی و شوێنکەوتەکانی سوودی لێدەبینن، هەروەها ئۆکرانیا و دەگزا رۆژئاواییەکان بەرپرسن لە رووداوی “دژایەتی جولەکەیی” داغستان و لەلایەن دەزگاکانی خۆیانەوە ئەو چالاکییە رێکخراوە.
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمریکا بەرپرسیارە لەو “وێرانکاری و کوشتارگەیەی” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، تاکە لایەنیش کە سوود لە تێکچوونی سەقامگیری جیهان دەبینن ئەمریکا و شوێنکەوتەکانین.
لە بارەی رووداوەکانی داغستانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، ئەو رووداوانەی لە فڕۆکەخانەی مەخاچکالای وڵاتی داغستان روویدا، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەلایەن ئۆکرانیا دەزگا رۆئاوایییەکان رێکخرابوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی رووسی بە دروشمی “دژە جولەکە” هەڵیان کوتایە سەر فڕۆکەخانەی مەخاچکالای لە داغستان و بە دوای ئەو کەسانە دەگەڕان کە لە تەلئەبیبەوە سەردانی رووسیایان کردبوو.