حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دیدارێکی سیاسی ئەنجامدا

بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کرد
پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٤/١٢/٢٠٢٣، بەڵێن عەبدولڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە ڕەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شاندی یاوەری.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە، پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا.
هەردوولا هاوڕابوون کە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە هەموو لایەک دەخوازێت کار بۆ یەکڕیزی نیشتمانی لەسەر ئاستی تەواوی پارچەکانی کوردستان بکەن.

پەیوەندیدار