شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە مەبەستی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی دەکات.
رۆژی چوارشەمە ١٣/١٢/٢٠٢٣، دەرباز کۆسرەت رەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمان کوردستان، بە یاوەری (فەیسەڵ کەریم خان، رێباز بێرکۆتی، سالار لالە سەرحەد) ئەندامانی سەرکردایەتی و ساندی یاوەریان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشنانی کوردستانیان کرد، ئەمەو شاندی یەکێتی لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەهەمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی زەحمەتکێشان پێشوازییان لێکرا.
دەرباز کۆسرەت، لەسەر ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی پیرۆزکرد، پاشان هەردوولا باسیان لە چەند تەوەریەکی پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان، بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک کرد، دوای دیدارەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەریەک لە بەڵێن عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
شایانی باسە، لە یادی ١٢/١٢/١٩٨٥، ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان هێز و لایەنە سیاسیەکان و دۆست و لایەنگرانی حزب سەردانی بارەگاکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردووە.

