ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هۆشداریی دەدات لە دووبارە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە ئێران.
سێشەممە 26_ی كانونی یهكهم_ی 2023 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند “کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە خێرایی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە ڕێژەی 60٪ زیاد کردووە.
ئاماژهی بهوهش كردووه،کە ئێران لە کۆتایی مانگی یازدە، بڕی هێکزافلۆرایدی یۆرانیۆمی 60%ی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز بۆ نزیکەی 9 کیلۆ لە مانگێکدا زیادکردووە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وڵاتانی زەلهێزی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلام ئێران لە کۆبوونەوەی شەش مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، حکوومەتی ئێرانیان بە “پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک” و “ناردنی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا” و “پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی 60٪ تۆمەتبار کرد.
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وەک ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو مەرجانەی پێشێل کردووە کە لە ڕێککەوتننامە ناوکییەکەی ساڵی 2015 بۆی دیاری کراوە و دەڵێن پیتاندنی 60% “نزیکە لەو ئاستەی کە بۆ بەرهەمهێنانی چەک پێویستە” و ئەمەش بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات هیچ بەرنامەیەکی چەکی ئەتۆمی نییە، پاساوهەڵگر نییە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ساڵانێکە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات و ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپاش بە هۆی پێشخستنی بەرنامەی گوماناویی پیتاندنی یۆرانیۆم و چەکە سەربازییەکانەوە، سزایان بەسەر حکومەت و بەرپرسانی حکوومەتی ئێراندا سەپاندووە.
تاران دەڵێت تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەرنامەی ئەتۆمی پەیڕەو دەکات، بانگەشەیەک کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و زلهێزە جیهانییەکان گومانیان لێی هەیە.
نوێنەرانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئێستا 22 هێندەی ئەو سنوورەیە کە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ڕێگەپێدراوە و دەشڵێن ئەمە هیچ پاساوێک بۆ چالاکیی مەدەنی نییە و ڕێبازی ئێستای ئێران، ئەو وڵاتە لە تواناکانی پەیوەست بە چەک ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.
سەرچاوە/ڕۆیتەرز