هەواڵی کۆچی دوایی “تاهیر دەمیرتاش” باوکی بەرێزتانمان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، مخابن کە باوکی بەڕێزتان لە کاتێکدا ماڵئاوایی دەکات، ئێوەی تێکۆشەر بە ناڕەوا خراونەتە زیندان و دوورخراونەتەوە لە خەبات و خزمەکردنی دیموکراسیانەی دۆزی گەلەکەمان لە تورکیا و باکوری کوردستان، ئێمە لەلای خۆمان وێڕای ئومێدی ئازادبوونی بەڕێزتان و تێکڕای هەڤاڵەکانت لە زیندان، هیوادارین کۆچی دوای باوکتان دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
ڕوحی کاک تاهیر شاد
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
31 ی کانوونی یەکەمی 2023