لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تایوان، کاندیدی لایەنگری سەربەخۆیی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی پارتی پێشکەوتنخوازی دەسەڵاتداری تایوان.
رۆژی شه‌ممه، له وته‌یه‌كدا له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، لای چێنگدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه رایگه‌یاند: سوپاسی خەڵکی تایوان ده‌کەم کە لاپەڕەیەکی نوێیان بۆ دیموکراسی نوسییهوە، ئه‌مڕۆ گه‌لی تایوان بە جیهان وت كه دیموكراسی چەندە بهبەهایه له‌لامان.
وتیشی: بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نه‌یاره‌كانی کردون و پیرۆزباییان كردوه و ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیان قبوڵکردوە.
لای چێنگدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تایوان ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیازە دۆخی ئێستا تایوان بپارێزێت و لەبری ڕوبەڕوبونەوەكان، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گفتوگۆ بەکاربهێنێت.