باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند: ئێران فلای بەغداد بەكاردەهێنێت بۆ بە قاچاغبردنی چەك و دۆلار و ئەمریكا پێداگرە لە روبەڕوبونەوەی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی هاوپەیمانی
ئەلینا رومانسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریدا بە پۆلێنكردنی كۆمپانیای فرۆكەوانی (فلای بەغداد)و سێ ئەندامی كەتائیبی حزبوڵا لە لیستی لایەنە پشتیوانەكانی سوپای پاسداران و گروپە پاڵپشتیكارەكانی لە عێراق و سوریاو لوبنان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیاڕە جەخت لە پێداگری ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكاتەوە لە روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشە بەردەوامەی سوپای پاسداران و تۆڕە هاوپەیمانەكەی دروستیان كردووە.
ئەوەشیخستەڕوو، بەكارهێنانی كۆمپانیایەكی عێراقی لەلایەن ئێرانەوە بۆ بە قاچاغبردنی چەك و چەكدارو دۆلاری ئەمریكی پێشێلكاریەكی ئاشكرای سەروەری عێراقە.