1.دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن، لەبەر ئەوەی خۆراکە بەستووەکان رێژەیەکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، جگە لەوەش زۆر خواردنی سۆدیۆم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
٢.نەخۆشی شەکرە: ئەو نیشاستەیە کە بە رێژەیەکی زۆر دەخرێتە ناو خۆراکە بەستووەکانەوە بۆ پاراستنی تامەکەی و بە تازەیی هێشتنەوەی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات چونکە لە گلوکۆزەوە وەرگیراوە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ شەکر پێش ئەوەی هەرس بکرێت.
٣. شێرپەنجە: لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە خواردنی خۆراکی بەستوو بەتایبەت گۆشت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس زیاد دەکات چونکە هەندێک مادەی پارێزەری شێرپەنجەی تێدایە.
٤. نەخۆشیەکانی دڵ: خۆراکە بەستووەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن، چونکە رێژەیەکی بەرزی چەوری لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا.