ئێوارەی( 10ی نیسانی 1991) (22) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ (28) هاوڕێ لە پێشمەرگەكانی (حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان) بەیەك قەناعەت و بیرو باوەر و وەك یەك جەستە بەشێوەیەكی خۆنەویستانە لە كەشێكی باراناویدا بەرەو گوندی حوجران له دامينى جياى سه فين بەری كەوتین گوندێكی بێ هەست و خامۆش لە چاوەروانیدا وەك ئەوەی هیچ كەسی تیا نەبێت، دوو خانوومان كردە بارەگا بۆ مانەوەمان، لەو شەوەدا (د.سەردار ) و برادەران سەردانی برادەرانی یەكێتی و حزبی شیوعیان كرد، هەموومان چاوەڕوان بووین دەنگ و باسی سەنگەرەكان بزانین چيه بەرەی ڕۆژئاوا (شاخی سپی) تەواوی هێزەكانی ( پارتی و شیوعی و سۆسیالیست و بزوتنەوە و حزب الله و پارتی گەل) بەرەی رۆژهەلات پێشمەرگەكانی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بوو، شەو ڕاكشا دوای كاتژمێر(12) ی شەو هێزەكانی رژێم بە گولە تۆپى رووناككەرەوە بۆ سەر سەنگەرەكان و ناو گوند دەستی پێكرد،
ئێمەش هیلاك و برسی بوین تا كاتژمێر (5)ی بەیانی لەگەل تۆپ باران كردنی سەنگەرەكان و گوندی حوجران هەڵساین و دابەش بووین بۆ (2) بەش، هەندێك لە هاوڕێیان سەركەوتن بۆ گردۆڵكەیەك بەرامبەر گوند كە كۆنە رەبایەكی ڕژێم بوو، ئێمەش بۆ ناو گۆرستانەكەی گوند، سەیرمان كرد تەقە لەبەرەی رۆژ ئاوا بەره و روويى ئێمه ده هات ئەو شەوە شەوێكی باراناويی و سارد بوو پێشمەرگە بەرگەی ئەو كەش و هەوایەیان نەگرتبوو هاتبوونە خوارەوە سەربازانی ڕژێم بەبێ تەقە هاتبوونە ناو سەنگەرەكانی ڕۆژئاوا، بەرەی رۆژهەلات لە بەرگری دابوون بەماوەیەكی كەم پێشمەرگەیەكی قارەمان بەناوی (فەرهاد قادر) هاتەلامان (شەهید حسن كویستانی و 4 پێشمەرگەش) لەوێ بوون داوای كرد پێویستە هەموومان بڕۆینە پێشەوە رژێم هێرش دەكات لەو كاتەدا هەموو هێزەكه ى حزب بەرەو دەربەندی كۆڕێ بەڕێ كەوتین بەشێك لای رەوەزەكانی رۆژئاوا سەنگەرمان گرت بەشەكەی تر لای روبارەكەی حوجران لەو كاتە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبەكانی ترى لێبوو، دەبابەو تانكەكانی ڕژێم جوڵان له و كاته داله لايه ن بيشمه ركه كان به چەكىبيروباوه رو شانى خؤيان بەرپەرچ درانەوە لەو هێرشەدا دەبابەوتانكەكانی ڕژيم تيكشكان و دەیان سەربازی رژێم كوژرا و برینداربوون، دوای نزیكەی كات ژمێرێك پێشمەرگەیەك وەك هەڵۆ لە شاخی زیبكێ دابەزی بۆلامان هاواری كرد سەنگەری بەردینەكە خەریكە دەگیرێ پێشمەرگەی كەم تیایە( 2 ) شەهیدی لێبوو خوێنیان لێ دەچۆرا ئێمەش( 14 )هاوڕێ بەسەرپەرشتی شەهیدی قارەمان چەتۆ مەنتك لەماوەیەكی زۆركەمدا بەخێرایی سەركەوتین لەگەڵ گەیشتنمان بينيمان( 2 ) شەهیدی لێبوو خوێنیان لێ دەچۆرا هێزە تایبەتیەكانی ڕژێم لەمغاویر و (قوات خاصە) سەردەكەوتن هاوڕێیان بەگشتی قارەمانانە بەرگریان كرد لەماوەی (4) كاتژمێردا( 3) هێرشی چرو پر كرایە سەرمان بەڵام ڕۆڵی شەهید (چەتۆ مەنتك) وەك فەرماندەی هێزەكە زۆر كاریگەر بوو بەردەوام هوتافی دەكێشا و هاواری دەكرد ڕژێم لاوازە پێویستە شەڕ بكەین بەری گری كردن شەرەف و ناموسمانە لە خاك و نیشتمان تاشەڕەكە تەواو بوو هەر لەسەر پێ بوو ئاگاداری هەموو هاوڕێیان بوو. لەدوای كاتژمێر (11ی) نیوەڕۆ بەرەی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە ئازاد كران . دیارە داستانی زۆر لە كوردستان تۆمار كراون ئەوەی گرینگە لەو داستانەدا هەموو هێزی حزبەكان بەجیاوازى بیرو باوەر بەشدارییان كرد وەك كورد بەرگریان لەخاك ووڵات كرد خاڵی دووەم دوای تيكشكان له شه ره كه دا ڕژێم تێگەیشتن بەشەر ناتوانن بەردەوام بێت له سه رداكير كردن و سه ركووت كردن بؤيه داوای دانوستانیان كرد پێشمەرگەش سەركەوتنێكی تری بۆ مێژووی نەتەوەكەمان تۆمار كرد .هەزاران سلاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی گیانی خۆیان بەخت كرد ئەو داستانەیان بە خوێنی خۆیان تۆمار كرد سلاو بۆ ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بەرگریان كرد لەگەڵ ئەو هێزە زەبەلاحە و دوژمنیان تێك شكاند.
✍️ دڵزار عەبدوڵا