بەڵێن عەبدولڵا: با چەژن بکەینە بۆنەیەک بۆ تەبایی و یەکڕیزی نیشتمانی

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پێرۆز بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی جەماوەر و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی کردووە دەڵێت:-
” با چەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بکەینە دەرفەتێک بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی یەکڕیزی نیشتمانی و گێڕانەوەی متمانەی خەڵک بە پڕۆسەی سیاسی”
لەو پەیامەیدا کە بەبۆنەی چەژنی ڕەمەزان بڵاویکردۆتەوە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەنووسێت:” لە ئێستادا بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەوەیە هەموو لایەک پشت لە بەرژەوەندیە حزبییەکانمان بکەین و هەنگاو بنێین بە ئاڕاستەی تەبایی سیاسی هەر بەو کارەش دەتوانین هەرێم لە مەترسی لەدەستدانی شەڕعیەت بپارێزین”

پەیوەندیدار