هەواڵی نقوومبوونی دوو بەلەمی کۆچبەران لە کاناراوەکانی باشووری ئیتالیا، کە بووە هۆی خنکان و گیان لەدەستدانی دەیان کۆچبەر و بێسەروشوێن بوونی چەندین کۆچبەری دیکە، لە نێوانیاندا گیان لەدەستدانی خاتوو”سازگار حوسێن ” خوشکی هاوڕێ عومەر شاوری و ” هەژار مەولوود” هاوژینی خوشکەکەی و”مەروان و محەمەدی خوشکەزای لە ناخەوە خەمباری کردین.
لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی لە هاوڕێ عومەر شاوری و لە کەسوکار و لە خانهواده ی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین .
ئومێدەوارین ئەمە دوا کۆچ و کارەسات و خەم و ناخۆشی ڕۆلەکانی گەلەکەمان و ئەم خانەوادە کۆست کەوتووە بێ ، ڕۆحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی کوردستان
19ی حوزەیرانی 2024