شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بەرپرسی لقی هەولێری زەحمەتكێشان بۆ ئێستانیوز ، ئەوە نزیکەی سێ مانگە وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە بەداخەوە هیچ دەسەڵاتێک بەقەد دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم یا ڕاست تر بڵێم دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی خەمسارد نەبووە بەرامبەر ئەو خەڵکە هەژارو بەشمەینەتە کە قسەش دەکەن سەری زمان و بنی زمانیان داکۆکی کردنە لە مافی پێشمەرگە بڕۆن حاڵ و گوزەرانی پێشمەرگە ببینن بزانن لەچ بارودۆخێكدان خانەوادەکانیان و سەنگەرەكانی پێشمەرگە ببینن ، شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەگەر ژیانی پێشمەرگەتان لا گرینگە بڕۆن چەند ڕۆژێک نا تەنها چەند کاتژمێرێک وەک پێشمەرگە بژین و بەس ئەو پارەو داهاتەی کە کۆتانکردۆتەوە لە قاسەو ژێرزەمینەکان حەشارتان داوە یا ڕەوانەی بانکەکانی دەرەوەتان کردووە هی دەمی ماڵ و مناڵی پێشمەرگەی ڕەش و ڕووتە ئەگەر ئەمڕۆ هاوکاری پێشمەرگەی پێ نەکەن دواڕۆژتان ڕەش و نادیار دەبێت.