هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەك و 16ـیەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی كۆپا ئەمریكا بباتەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بووەوە، دوو گێمی ئاسایی یارییەكە بە ئەنجامی 0-0 كۆتایی هات و یارییەكە چووە دوو گێمی زیادكراوەوە.
لە گێمی دووەمی زیادكراودا و لە خولەكی 112، (لاوتارۆ مارتینێز) گۆڵی یەكەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆماركرد و ناسناوەكەیان بردەوە.