بەرنامەی
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان
بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان
هاونیشتمانیانی بەڕێز..
پتەوكردنی پایەکانی کیانی هەرێمی کوردستان، چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون و بنەماكانی ئازادی و دیموکراسی و حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و مسۆگەرکردنی ئاییندەیەکی باشتر بۆ چوار ساڵی داهاتوومان، بەندە بە بەشداریتان لە هەڵبژاردن و دەنگدان.
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەم هێلە گشتییە نیشتمانییەدا لە پەرلەمان داکۆکی لە ماف و داخوازییەکانتان دەکات.
یەکەم /ئامانجی سیاسی
1- گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵك و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات.
2- دانانی دەستووری هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادوەری و لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان.
3- داڕشتنی یاسایەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا.
4- هەڵبژاردنی دەستەی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان بەپێی بنەمای پیشەیی و بێلایەنی.
5- پتەوكردنی بنەمای پیكەوەژیانی پیكهاتەكانی كوردستان و مسۆگەركردنی مافە سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیریەكانیان.
6- پتەوكردنی بنەماكانی حوكمڕانیەكی دادپەروەرانە.
7- داڕشتنی ستراتێژێكی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان.
8- چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
9 – بەرەنگاربوونەوەی تەعریبی نوێ لە ناوچە دابڕێنراوەکان و ئاسایکردنەوەی ڕەوشی ئەو ناوچانە بەپێی مادەی 140ی دەستوور.
10 – کۆتاییهێنان بە ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی و دوو زۆنی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک سوپایەکی نیشتمانی دوور لە هەژموونی حزبی.
11- کارکردن لەسەر کەیسی ئەنفال و تاوانەکانی جینۆساید و لێکەوتەکانی.
12- بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تووندوتیژی و تۆقاندن.
دووەم/
ئامانجی ئابووری
1- گرنگیدان بە ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنان لە كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی دا.
2 – پاراستنی کالا و بەرهەمی ناوخۆ لە کێبڕکێی کاڵای هاوردەکراو.
3 – بە پیشەسازی کردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران.
4 ـ دەستەبەركردنی هەلی یەكسان بۆ هەموو هاوڵاتیان لە دامەزراندن و كاركردن لە كەرتی گشتی و تایبەتدا.
5 ـ بەرەنگاربوونەوەی بێكاری و هەژاری و باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك.
6 – ڕەخساندنی هەلی كاری شایستە بۆ گەنجان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
7- دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست.
8- كەمكردنەوەی باج و زەریبە لەسەر کاسبکاران و دانانی نرخی گونجاو بۆ ئاو و کارەبا.
9 – چارەسەركرنی ریشەیی كێشەی مووچە.
10- بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دەستەبەركردنی شەفافیەت لە کۆی داهات و خەرجی.
سێیەم /ئامانجە گشتییەكان
1 – فراوانكردنی مەودای ئازادییە بنچینەییەكان و چەسپاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و گرینگیدان بە ڕای گشتی.
2- چەسپاندنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادوەری.
3- بایەخدان بە پەروەردەی مەدەنی و گەشەپێدانی توانای مرۆیی لاوان.
4- نەهێشتنی دیاردەی ژن كوشتن و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی.
5 ـ پاراستنی ژینگە و گرینگیدان بە دارستان و سەوزایی.
6 ـ پێشگرتن بە برەودانی كەرتی پەروەردەی ناحكومی لەسەر حسابی قوتابخانە و پەیمانگا و زانكۆی حكومی.
7 – بایەخدان بە نیشتەجێكردن و ڕەخساندنی دەرفەتی ئاسان بۆ نیشتەجێكردنی كرێنشینان.
8 – دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ بەساڵاچوان و گرینگیدان بە خەلوەتگەی پیری.
9 – دابینکردنی دەستەبەری تەندروستی و لێکۆلینەوە لە هۆکارەکانی زۆربوونی نەخۆشیی درێژخایەن و چارەسەرکردنی.
10- بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان.