مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خۆیان بۆ هەڕەشەکانی تورکیا ئامادە کردووە.
کۆبانێ باسی لەوە کرد، ئێستا ٢٥٠ هەزار کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەژین و هێزەکانیان هەوڵی پاراستنی کورد دەدەن لەو ناوچانە.
فەرماندەی هەسەدە ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام هەیە و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، هاوکاری لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان دژی داعش بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات درێژەی دەبێت.