شاندێکی شەپێلا ئازادیی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات، لە کۆبونەوەی نێوان هەردوولادا، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و دوا گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی سوریا و ڕۆژاوای کوردستان و پێویستیی پەرەپێدانی دیالۆگی نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان کرا.
هەردوولادا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حزبە كوردستانییەكان و هەبوونی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی و سوود وەرگرتن لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و شەپێلا ئازادیی کوردستان کرا.
شاندی شەپێلا ئازادیی کوردستان لە هەر یەک لە شیرین یوسف، نەفیسە موسا و زەینەب ڕەشید ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێکهاتبوو، لە لایەن نیشتمان کەمال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بێکەس قادر و سورال ئیبراهیم پێشوازییان لێکرا.






